کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ وسبەی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتیشدا پێشبینی نمە باران بەشێوەی گەواڵەی بەهاری دەکرێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەیە.
هەروەها لە بارەی کەشی سبەی یەکشەممە دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و کەشی ناوچەکە بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای نیوەرۆی یەکشەممەوە لە شوێن و کاتی جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە بروسکە دەکرێت.