ڕاستەوخۆ

166 پەرلەمانتاری عێراق داوا لە حکومەت دەکەن قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات

reset font size increase font size

پێشنیارەبڕیارێک بە واژۆی ١٦٦ پەرلەمانتاری عێراق پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و زیادکردنی پشکی نەوتی خاو یان قەرەبووکردنەوەی هەرێمی کوردستان بە بەنزین.

سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی ١٦٦ پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر ئەو یاداشتە کردووە کە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پشکی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ بەکاربرنی ناوخۆیی لە ٥٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ١٤٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، یان بە بڕی پێویست بە بێنۆزین قەرەبووی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

نرخی بەنزینی لە هەرێمی کوردستان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەممووزدا نرخی سنووردار کردبوو.

کەمیی سووتەمەنی بەهۆی پێکدادانی ناوچەیی و بەرزبوونەوەی تێچووی کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی کوالێتی بەرز بووەتەوە، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردن لە وێستگەکان و بەرزبوونەوەی نرخەکان.

لە کۆتایی مانگی تەممووزیشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی فیدراڵی کردبوو پشکەکەی لە ٥٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ١٢٦,٧٠٠ بەرمیل زیاد بکات کە لەگەڵ ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمدا کە ١٢.٦٧٪ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت بگونجێت.

 شێروانی لە یاداشتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پشکی ئێستای هەرێم ناگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی و ئەمەش هۆکار بووە بۆ دروستبوونی قەیرانی سووتەمەنی و کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.

 Image

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.