ڕاستەوخۆ

ئاسایشی هەرێم: چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند کە لە دوو چالاکیی جیاوازدا توانیویانە چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن و دەست بەسەر 25 هەزار دەنک حەبی هۆشبەر و 21 کیلۆگرام کریستاڵدا بگرن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایش، چالاکیی یەکەم لە 18ی تەممووزی 2026 ئەنجامدراوە؛ دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شاری سلێمانی دەستگیرکران و دەست بەسەر 25 هەزار دەنک حەبی هۆشبەردا گیرا کە بە شێوەی قاچاغ بۆ ساغکردنەوە هێنرابوونە شارەکە.

لە چالاکیی دووەمدا، کە لە 19ی تەممووزی 2026 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەنجامدرا، دوو بازرگانی دیکەی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر 21 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ئەمفیتامین (کریستاڵ)ی وشک و شلدا گیرا.

لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.