ڕاستەوخۆ

شاخەوان عەبدوڵا: گرفت لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە

reset font size increase font size

شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند، ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە هیچ ڕێگرییەکی یاسایی یان سیاسی لەسەر نییە، بەڵکو دواکەوتنی پرۆسەکە بۆ کەمیی پارەی کاش (نەختینە) لە بەغدا دەگەڕێتەوە.

شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوە کرد، هەمان ئاڵنگاریی دارایی و کەمیی نەختینە بووەتە هۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا مووچەی بەشێک لە وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی عێراقیش دابەش نەکرێت، بەوەش پرۆسەی ناردنی پارە بۆ هەرێم دواکەوتووە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختی لە گرنگیی یەکڕیزیی ناوخۆیی کردەوە و گوتی: "لەبەر ئەوەی ناوچەکە ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی زۆر و ئاڵۆز بووەتەوە، پێویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی لایەنە کوردییەکانی دیکە لە ئاستێکی باش و بەهێزدا بن".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.