ڕاستەوخۆ

گرانبوونی نرخی نەوت لە سۆران باری سەرشانی هاوڵاتییانی سەخت کردووە

reset font size increase font size

سەرەڕای ئەوەی هێشتا لە وەرزی گەرمای هاویندان، بەڵام هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتوونەتە خەمی دابینکردن و کڕینی نەوتی سپیی ماڵان بۆ بەڕێکردنی وەرزی زستانی داهاتوو، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی لە بازاڕەکاندا.

ب گوێرەی بەدواداچوونەکانی ئامانج ئەحمەد پەیامنێری نووچە تیڤی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سپی لە بازاڕەکانی سۆراندا گەیشتووەتە 240 بۆ 250 هەزار دینار، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، نرخەکەی بووەتە دوو هێندە.

بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی سوتەمەنی باری سەرشانی خەڵکی ناوچەکەی بەڕادەیەک سەخت کردووە، کە بەشێکی زۆر لە خێزانەکان توانای دارایی کڕینی تەنانەت یەک بەرمیل نەوتیشیان نەماوە و داواکارن بەر لە هاتنی وەرزی سەرمای زستان چارەسەرێک بۆ نرخەکەی بدۆزرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.