ڕاستەوخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵا: وەرگرتنی قیستی خوێندن پێش ڕاگەیاندنی ناوی وەرگیراوان قەدەغەیە

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی ئاگادار کردەوە کە نابێت پێش ڕاگەیاندنی فەرمیی ناوی وەرگیراوان، هیچ بڕە پارەیەک وەک قیستی کرێی خوێندن لە قوتابیان و خوێندکاران وەربگیرێت.

بەپێی گشتاندنەکە کە لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی تایبەت بە ژمارەی (١٦٥١٧) لە ڕێککەوتی (٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦) دەرچووە، و پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، وەزارەتەکە جەخت لەسەر پابەندبوونی تەواوی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەکاتەوە بە مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنەوە، و هۆشداری دەدات کە وەرگرتنی هەر قیست یان پارەیەک پێش دەرچوونی ناوی وەرگیراوان لەلایەن وەزارەتەوە پێچەوانەی ڕێنماییەکانە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.