ڕاستەوخۆ

هەژمارى من: کەمتر 2%ـى مووچەخۆران ماون خۆیان تۆمار بکەن

reset font size increase font size

نووسینگەی سەرەکیی پڕۆژەی "هەژماری من" ڕایگەیاند، پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە قۆناغی کۆتاییدایە و تەنیا کەمتر لە 2%ـی مووچەخۆران ماون خۆیان تۆمار بکەن، هاوکات لە مانگی ئابی 2026ـەوە دابەشکردنی مووچە بە شێوازی کاش بە تەواوی ڕادەوەستێت.

بەپێی ئەو داتایانەی دراونەتە کەناڵ8، ئامار و زانیارییە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە بەم شوێنەی خوارەوەن:

دابەشکردنی کارت:

تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا ٢٠ هەزار کارتی بانکی ڕادەستی مووچەخۆران کراون، هەروەها ٥٥ هەزار کارتیش ئامادەکراون و لە بانکەکاندان و هێشتا لەلایەن خاوەنەکانیانەوە وەرنەگیراونەتەوە.

ژمارەی مووچەخۆران:

 بۆ مووچەی مانگی ئاب، نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە مووچە وەردەگرن و ئەگەر ئەو ٥٥ هەزار کەسەش کارتەکانیان وەربگرنەوە، ژمارەکە یەک ملیۆن تێپەڕ دەکات.

ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM): تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٧٥٠ ئامێری ڕاکێشانی پارە لەلایەن بانکە بەشداربووەکانەوە لە ناوچە جیاوازەکان دانراون و بڕیارە لە داهاتوودا ژمارەیان زیاتر بکرێت.

کۆتاییهاتن بە مووچەی کاش:

بەگوێرەی نووسراوی وەزارەتی دارایی، لە مانگی ئابەوە دابەشکردنی مووچە بە شێوازی کاش دەوەستێت و تەنیا لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە دەبێت.

 هەر مووچەخۆرێکیش فۆڕمەکە پڕ نەكاتەوە مووچەکەی نافەوتێت، بەڵکو دوای پڕکردنەوەی فۆڕم و وەرگرتنەوەی کارت لە بانکە گشتییەکاندا پارەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵدا دێت بۆ گواستنەوەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ سەر سیستەمی بانکیی مۆدێرن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.