ڕاستەوخۆ

هەڵبژاردنی مێژوویی لە ئەڵمانیا؛ پارتێکی ڕاستڕەوی تووندڕەو لە پێشە

reset font size increase font size

ڕۆژی یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، دەنگدەرانی هەرێمی ساکسۆنی-ئەنهالت لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ڕویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد بۆ هەڵبژاردنێکی هەرێمیی چارەنووسساز، کە تێیدا پێشبینی دەکرێت پارتی جێگرەوی ڕاستڕەوی تووندڕەوی دژی کۆچبەران، بە سەرووی 40٪ـی دەنگەکان سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت.

سەرەڕای ئەوەی ڕاپرسییەکان دەریدەخەن پارتەکە زیاتر لە 41٪ـی دەنگەکان دەباتەوە، بەڵام هێشتا مسۆگەر نییە کە بتوانێت زۆرینەی ڕەها بۆ پێکهێنانی تەنیاکەسیی حکومەت بەدەستبهێنێت.

 ئەگەر ئەمە ڕووبدات، دەبێتە یەکەمجار لە دوای سەردەمی نازییەکان و جەنگی جیهانیی دووەمەوە کە پارتێکی لەم شێوەیە دەسەڵات لە هەرێمێکی ئەڵمانیا بگرێتە دەست، ئەمەش نیگەرانیی قووڵی لای پارتە سەرەکییەکان و کەمینەکان دروست کردووە.

ئەم هەرێمە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 2.1 ملیۆن کەسە و نزیکەی 1.7 ملیۆن دەنگدەری هەیە، ئێستا لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی (CDU) بە سەرۆکایەتیی فرێدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، بەڕێوەدەبرێت.

سەرەڕای بڕیاری سەرجەم پارتە سەرەکییەکان بۆ ڕەتکردنەوەی هەرگونه هاوپەیمانییەک لەگەڵ (AfD)، بەڵام ئولریش زیگمۆند، بەربژێری سەرەکیی پارتەکە، جەختی کردەوە کە ئەگەر کەس لەگەڵیان کار نەکات، ئەوا بەتەنیا حکومەت پێکدەهێنن.

بەرنامەی هەڵبژاردنی پارتی (AfD) کێبڕکێ لەسەر دۆسییەکانی وەک "هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران،" قەدەغەکردنی ئاڵای پەلکەزێڕینە لە قوتابخانەکان، ڕاگرتنی وزەی با و گۆڕینی پەرتووکەکانی مێژوو دەکات، ئەمەش گوشارەکانی سەر مێرتس لەسەر ئاستی فیدراڵی زیاتر دەکات.

لە بەرامبەر ئەم پێشڕەوییەدا، ڕۆژی شەممە هەزاران کەس لە شاری ماگدێبۆرگی پایتەختی هەرێمەکە دژی هاتنەسەرکاری ڕاستڕۆ تووندڕۆکان ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی ناڕەزایەتییان بەرز کردەوە، هاوکات پۆلیسیش بەهۆی مەترسیی گرژییەوە هێزێکی زۆری لە شارەکەدا بڵاوە پێکردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.