ڕاستەوخۆ

خۆپیشاندانی ڕێکخراوەکانی ئەرجەنتین دژی زیادبوونی قەرزی خانووبەرە

reset font size increase font size

سەندیکاکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوەکانی ئەرجەنتین، کە نوێنەرایەتی ئەو کەسانە دەکەن قەرزی خانووبەرەیان لەسەرە، ڕێپێوان دەکەن و بەرەو وەزارەتی دارایی وڵاتەکە لە بۆینس ئایرس دەڕۆن، ئەوان داوای چارەسەری زیادبوونی قەرزی خانووبەرە دەکەن، کە بووەتە بارێکی گران بەسەر خەڵکەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئەرجەنتین، نزیکەی شەش ملیۆن کەس زیاتر لە 90 ڕۆژ لە پێدانی قەرزەکانیان دواکەوتوون و فشارێکی زۆریان لەسەرە کە دەبێ ئەو قەرزە بدەنەوە.

کێشەی قەرزی خانووبەرە لە ئەرجەنتین پەیوەندی بە سیستمی قەرزی بەستراو بە هەڵاوسانەوە هەیە، لەم سیستمەدا، قەرز و قیستەکان بە گوێرەی بەرزبوونەوەی نرخەکان زیاد دەبن، ئەمەش لە کاتی قەیرانی ئابووری و دابەزینی بەهای دراوی وڵاتەکە و کەمبوونەوەی داهاتی خێزانەکاندا، باری قەرزداران قورس دەکات و دەبێتە هۆی پاشەکشە و کێشە لە گەڕاندنەوەی قەرزەکاندا.
با پێکەوە دیمەنی بەشێک لە خۆپیشاندانی ڕێکخراوەکان دژی سیستمی قەرزی خانووبەرە لە ئەرجەنتین ببینین.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.