ڕاستەوخۆ

ئەلعەرەبییە دەقی پێشنیازە نوێیەکانی ئێران بۆ ئەمریکا ئاشکرا دەکات؛ تاران پاشەکشە دەکات

reset font size increase font size

کەناڵی (ئەلعەرەبییە)ی سعوودی ڕایگەیاند، دەقی ئەو پێشنیازە نوێیانەی ئێرانی دەستکەوتووە، کە تاران وەک وەڵامێک لە ڕێگەی پاکستانەوە ئاراستەی واشنتۆنی کردووە. پێشنیازەکان نیشانیدەدەن، کە تاران لە چەند مەرجێکی پێشووی خۆی پاشەکشەی کردووە بۆ دوورخستنەوەی مەترسیی هێرشی سەربازی.

دیارترین و گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆژەپێشنیازەکەی ئێران پێکهاتوون لەم پێنج خاڵە:

  • هەڵپەساردنی بەرنامەی ئەتۆمی: ڕازیبوون بە هەڵپەساردنی ماوەدرێژی بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەکە، نەک هەڵوەشاندنەوەی یەکجاری و بەتەواوەتی.

  • ناردنی یۆرانیۆم بۆ ڕووسیا: گواستنەوەی مەرجدار و سنووردارکراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ ڕووسیا، وەک بەدیلێک لە جیاتی ڕادەستکردنی ڕاستەوخۆ بە ئەمریکا.

  • پاشەکشە لە داوای قەرەبوو: ئێران بە فەرمی لە داواکارییەکەی بۆ قەرەبووکردنەوەی دارایی زیانەکانی شەڕ پاشگەزبووەتەوە، و لە بەرامبەردا تەنیا داوای پێشکەشکردنی ئاسانکاریی ئابووری و دارایی دەکات.

  • کردنەوەی پلەبەندیی گەرووی هورمز: ئامادەیی نیشاندانی تاران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز بە شێوازێکی قۆناغ بە قۆناغ (پلەبەندی) و بە گەرەنتیی پارێزراو بۆ گەشتیاریی دەریایی نێودەوڵەتی.

  • ئاگربەستی دوورمەودا: چەسپاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و دوورمەودا کە جێبەجێکردنی بەسەر چەند قۆناغێکی جیاواز و دیاریکراودا دابەش بکرێت.

باشوری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.