بەهۆی دروستبوونی قەیرانی وزە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، له كۆریای باشوور دۆخی بە پەله ڕاگەیهنرا.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی کۆریای باشور، لی جای میونگ سەرۆککۆماری ئهو وڵاته، چەندین ڕێکاری نوێی لەسەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاندووە کە بریتیین لە، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی هاتوچۆ و ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری وڵات و جێگیرکردنی نرخی بەنزین و کارەبا.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، ئەمریکا ڕێگەیداوە کۆریای باشوور یەدەگی وزەی وڵاتەکەی لە رێگەی ڕوسیاوە هاوردە بکات، بەڵام بە مەرجێک ئاڵۆگۆڕەکان بە دۆلار نەکرێن.
کۆریای باشوور 90%ی یهدهگی وزەی وڵاتەکەی لەڕێگەی وڵاتانی کەنداو بەدەستدەهێنێت، دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران و ئەمریکا ڕووبەڕووی قەیرانی وزە بووهتەوە، هاوکات بەشێکی ستراتیجی لە یەدەگی وزەی وڵاتەکەی بەکارهێناوە.