گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاشكرای ده‌كات، گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت، گوێ بۆ میدیا نافه‌رمییه‌كان مه‌گرن.
کارۆلین لی لیڤید، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، میدیا نافەرمییەکانی ئێران باس لەوە دەکەن گفتوگۆکانی نێوان ئه‌و وڵاته و ئەمریکا کۆتایهاتووە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە و گفتوگۆکان بەردەوامن.
ده‌شڵێت، ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی، هه‌تاوه‌كو سه‌رجه‌م هێزە بەرگریی و هێرشبەرەکانی ئێران له‌ناوده‌بات.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، باسی له‌وه‌ش كرد، دوای سێ هه‌فته له هێرشه‌كان، ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و چیتر ئێران ناتوانێت وەک پیشووتر هێرش بکاتە سەر ئەمریکا، هەربۆیەش دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە وەزیری جەنگ کردووە بۆ ماوەیەکی کاتیی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە ئێران بوەستێندرێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهاندا کاتییە، بەڵام لەناوبردنی سەرجەم مەترسی و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانمان، هەمیشەیی دەبێت.