حكومه‌تی عێراق بۆ مانگی دوو نزیكه‌ی 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه و به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت ملیار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕاپۆرتێكی له باره‌ی بڕی نه‌وتی فرۆشراو و داهاته‌كه‌ی له مانگی دووی ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه و تێیداهاتووه، له مانگی شوباتدا 99 ملیۆن و 872 هه‌زار و 220 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه، داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و 814 ملیۆن و 585 هه‌زار دۆلار بووه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له كێڵگه‌كانی باشووری عێراقه‌وه 93 ملیۆن و 349 هه‌زار و 480 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ به‌ندره‌ی جه‌یهانی توركیاش پێنج ملیۆن و 551 هه‌زار و 610 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، هه‌روه‌ها 971 هه‌زار و 130 به‌رمیلیش له كێڵگه‌كانی گه‌یاره‌وه هه‌نارده‌كراوه.
به‌رپرسانی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی عێراق دڵنیایی ده‌ده‌ن كه سه‌ره‌ڕای جه‌نگ و نا سه‌قامگیریی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام عێراق ده‌توانێت موچه و كاروباره‌كانی و خه‌رجییه پێویستیه‌كانی له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه به ده‌ستبێنێت و بۆ چه‌ند مانگێكی دیكه‌ش كێشه‌ی داهاتی نابێت.