بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئابووریی نیشتمانی ئەمریکا دهڵێت، تا ئێستا ئهمریكا 12 ملیار دۆلاری له جهنگی ئێراندا خهرج كردووه.
کیڤن هاسێت، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئابووریی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، تێچوی هێرشە سەربازییەکانی ئیدارەی ترەمپ دژی ئێران لە ڕۆژی دەستپێکردنیەوە تاوەکو ئێستا، نزیکەی 12 ملیار دۆلار بووه.
کیڤن هاسێت به كهناڵی "سی بی ئێس"ـی گوتووه، ئهو ژمارەیە لە خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی پنتاگۆن تێپەڕیوە، کە پێشکەشی کۆنگرێس کرابوون و پێشبینییان دەکرد هەفتەی یەکەمی شەڕەکە نزیکەی 11 ملیار دۆلاری تێدەچێت.
هاسێت دیاری نەکردووە کە ئەم تێچوونانە چی دەیگرێتەوە، بەڵام جەختی لە بەکارهێنانی خێرای پارە، لە هێرشەکاندا كردووهتهوه.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هێشتا هێرشەکان پێویستی بە بودجەی زیاتر دەبێت، هاسێت ئاماژەی بۆ ئهوه كردووه، چەک و سەرچاوەکانی ئێستا بەسە و فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە (OMB) لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات.