حكومه‌تی ئه‌مریكا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرت و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیشی له‌گه‌ڵ بەغداد هه‌ڵپه‌سارد، تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنرێت.
ڕۆژنامه‌ی سه‌وت لعێراق كه ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسی ڕۆژانه‌یه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، وه‌ك فشارێكی سیاسی بۆ سه‌ر لایه‌نه سیاسیه شیعه‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی، واشنتۆن بڕیاریداوه ناردنی دۆلار بۆ عێراق ڕابگرێت تا ئه‌و كاته‌ی په‌له ده‌كرێت له ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران و زوو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاریداوه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غداد و كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه جیاكانی عێراق له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ڕابگرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.
پێشتر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد حكومه‌تی عێراقی تۆمه‌تباركرد به پشتیوانیی دارایی و سیاسی گروپه چه‌كداره عێراقیه‌كان كه واشنتۆن تۆمه‌تباریان ده‌كات به پشتیوانیكردنی ئێران و ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق.