بارگرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ری جه‌نگ له نێوان ئێران و ئه‌مریكا، جارێكی تر نرخی نه‌وتی له بازاره‌كانی جیهان به‌رزكرده‌وه.
له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له بۆرسه‌ی جیهانیی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 10 سه‌نت به‌رزبووه‌و به 71 دۆلار و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له دوای هه‌شتی ئه‌م مانگه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره نرخی نه‌وتی برێنت نزیك ببێته‌وه له 72 دۆلار.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسیش به 66 دۆلار و 66 سه‌نت ماڵه‌ی پێوه‌كرا.
پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بێت له به‌رزبوونه‌وه.