وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگهیاند، ئێران ئابووریی جیهانی به بارمته گرتووه و نابێت ڕێگهی پێبدرێت گهروی هورمز دابخات.
ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، داوای چارەسەرێکی خێرا بۆ ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و حکومەتی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات، لە ڕێگەی داخستنی گەرووی هورمزەوە، ئابووریی جیهانی بە بارمتە گرتووە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە پەراوێزی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت لە فەرەنسا، ڕەخنەی توندی لە هەنگاوەکانی ئێران گرت لە ئاست ڕێگرییەکانی لە هاتوچۆی کەشتیوانی و ڕایگەیاند "ئێمە بە ڕوونی جەخت لە پێویستیی گەیشتن بە چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەم ململانێیە دەکەینەوە، کە سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە".
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بۆ ئهوهش کرد، نابێت ڕێگە بە ئێران بدرێت گهروی هورمز دابخات و ئابووریی جیهان پەک بخات، کە پەیوەندی بە ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکان و ئازادیی کەشتیوانییەوە هەیە.