ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پلاندانان: تێچووی ژیان لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق بەرزترە

reset font size increase font size

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦، تێچووی ژیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاستێکی بەرزتری بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ١١.٣٪ بەرز بووەوە، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠.٧٪ بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا، تووتن و خۆراک زۆرترین گرانبوونیان تۆمار کردووە.

هەروەها خزمەتگوزارییەکانی وەک تەندروستی، ئاو، کارەبا و سووتەمەنی هۆکاری سەرەکیی هەڵکشانی نرخەکان بوون.

جووڵەی گشتیی نرخەکان:

بەرزترین تێچووی ژیان لەسەر ئاستی عێراق لە پارێزگای ئەنبار بە ١١٨.٢ خاڵ تۆمار کراوە و کەمترینیش لە مەیسان بە ١٠٣.٧ خاڵ بووە.

کەرتی خۆراک:

سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم بە ١١٧ خاڵ پێشەنگە، و لە عێراقیش ئەنبار بە ١٢١.٧ خاڵ بەرزترین رێژەی گرانبوونی خۆراکی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا لە حوزەیراندا نرخی ماسی ٢٤.٩٪ و سەوزە ١٠.٣٪ دابەزیوە.

نیشتەجێبوون و سووتەمەنی:

تێچووی ئەم کەرتە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٨.٩ خاڵ، و بەهۆی بەرزبووەنەوەی خەرجییەکانی ئاو و کارەباوە لە مانگەکانی ئایار و حوزەیراندا بەرزبوونەوەی گەورەی بەخۆوە بینیوە.

کەرتی تەندروستی:

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، پارێزگای دهۆک بە ١١٠ خاڵ بەرزترین تێچووی تەندروستی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا لە عێراق نەینەوا بە ١٢٧.٤ خاڵ لە پێشەنگی پارێزگاکاندایە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.