ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە 

reset font size increase font size

بەهۆی ناڕوونییەکان پەیوەست بە دۆخی گەرووی هورمز و مانەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی نیسانی 2026، نرخی نەوتی برێنت دوو دۆلار و 60 سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی نەوتی سوکی تەکساسیش سێ دۆلار و دوو سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی دەکرێت. 

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی 8ـی نیسانی 2026، بەهۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریکا نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. بە جۆرێک نرخی نەوتی برێنتی لە 110 دۆلارەوە دابەزی بۆ 93 دۆلار. تەنانەت بۆ ماوەیەک نرخی نەوتی برێنت نزیکبووەوە لە 91 دۆلار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.