ڕاستەوخۆ

چاودێریی بازرگانیی هەولێر: لە مانگێکدا دەستبەسەر 22 تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوودا گیراوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا دەستیان بەسەر ٢٢ تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوودا گرتووە و هەشت شوێنی بازرگانیشیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستووە.

هۆگر عەلی، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەسییدا گوتی، لە مانگی یەکدا تیمەکانیان هەزار و بیست سەردانی مەیدانییان بۆ بازاڕ و مارکێتەکان ئەنجامداوە، هەر بازرگان و شوێنێک نرخەکان بە نایاسایی بەرز بکاتەوە یان کاڵای خراپ بە هاووڵاتییان بفرۆشێت، ڕووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبێتەوە.

گوتیشی، لە ئەنجامی گەڕانەکانیان ٨٢ سزای جۆراوجۆر بۆ سەرپێچیکاران تۆمارکراوە، کە بڕی غەرامەکانیان گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دینار و بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕێندراوەتەوە.
 

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە قۆرخکاریی، کۆنتڕۆڵکردنی مادە ماوەبەسەرچووەکان و چاودێریی کوالێتیی و بەرەنگاربوونەوەی گرانفرۆشیییە.

ئەم ڕێککارە توندانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، کە حکومەتی فیدراڵیی ئاسانکاریی بۆ هاوردەکردنی کاڵا کردووە و ئامانجی چاودێریی بازرگانییش ئەوەیە دڵنیابێتەوە کە ئەم کرانەوەیە نابێتە هۆی ساغکردنەوەی کەلوپەلی بێ کوالێتیی لە بازاڕەکانی هەرێمدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.