تا ئێستا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی یەکی رادەستی بەغداد نەکردووە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ١٢٠ ملیارەکە ئامادەیە و لەم هەفتەیەدا دەینێرین.
مانگێک و سێ ڕۆژ لە ساڵى نوێ تێپەڕیوە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی ڕابردووییان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی ئەو دوو مانگەی بۆ بە بەغداد نەناردووە و دیار نییە کەی مووچە دێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە بەغداد دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کۆتاییهات و دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشینان دەستیپێکردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی نانەوتیی مانگی یەکی رادەستی بەغدا نەکردووە تا مووچەی مانگی یەک بنێردرێت.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، ١٢٠ ملیارەکە ئامادەیە و لەم هەفتەیەدا دەینێرن.
دەشڵێ، تاکو لە بەغداد واژۆ لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەکرێت داهاتی نانەوتی رادەست ناکەن.