ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی: تا ئێستا سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکراوە

reset font size increase font size

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 مانگ بەسەر هەڵبژاردندا، هێشتا نەتوانراوە حکومەت پێکهێنرێت و لایەنە هاوبەشەکان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری نەبوون.

سەبارەت بە لایەنی سیاسی و پەرلەمان، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە لایەنە داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەبێت ئەو لایەنانەی پەرلەمانیان کردووەتە بارمتە سزا بدرێن.

لەبارەی دۆخی ئەمنی و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاشەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی کشانەوەی هاوپەیمانان بۆشاییی ئەمنی لە ناوچەکەدا دروستبکات و گوتی، تا ئێستا بەهۆی سیستمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە توانیویانە بەشێکی زۆری هێرشەکان بەرپەرچ بدەنەوە، بەڵام لە ئەگەری کشانەوەیان ڕووبەڕووی مەترسیی جدی دەبنەوە، چونکە تاوەکو ئێستا سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکراوە.

سەبارەت بە هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی، مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئێران خۆیان وەڵام بدەنەوە و ڕوونکردنەوە بدەن، کە ئەگەر ئەوان هێرشەکەیان ئەنجام نەداوە، چۆن توانراوە بە درۆنێک هێرش بکرێت کە تەنیا ئەوان هەیانە.

 

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.