بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەکشەممە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک نمەباران دەبارێت و سبەینێش کەشوهەوا بەرو ساماڵبوون دەگۆڕێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، دۆخی کەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێت:
ئەمڕۆ شەممە: ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک کاتدا، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک، گەرمیان، و هەروەها ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین.
سبەی یەکشەممە: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کات و شوێنیشدا پەڵەهەور یان نیمچەهەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
نموونەی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (ئەمڕۆ و سبەی):
سلێمانی: ئەمڕۆ ٢٤ پلە ــ سبەی ٢٥ پلە
هەولێر: ئەمڕۆ ٢٨ پلە ــ سبەی ٢٩ پلە
دهۆک: ئەمڕۆ و سبەی ٢٨ پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ و سبەی ٢٩ پلە