ڕاستەوخۆ

فراکسیۆنی یەکگرتوو: حکومەت بە ئەنقەست قەیرانی بەنزینی دروست کردووە

reset font size increase font size

مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەنقەست قەیرانی بەنزینی دروست کردووە تاوەکو باری سەرشانی هاووڵاتییان گرانتر بکات و سود بگەیەنێت بە کۆمپانیاکانی خۆی.

مستەفا عەبدوڵا دەڵێت: "حکومەتی کاربەڕێکەر بە دیدێکی بازرگانییانە مامەڵە لەگەڵ بژێویی خەڵکدا دەکات و ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ پاڵپشتیکردنی هاووڵاتییان دیاری کراوە، بۆ بەرژەوەندیی کۆمپانیا تایبەتەکان بەکار دەهێنرێت".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم قەیرانە پلانڕێژکراوە تاوەکو لە ڕۆژانی ئایندەدا بەنزین بە نرخێکی زۆر گرانتر بەسەر هاووڵاتییاندا بسپێندرێت و دواتریش بە منەتەوە پێیان بفرۆشرێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.