ڕاستەوخۆ

پارتی جەخت لەسەر یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی قەوارەی هەرێم دەکاتەوە

reset font size increase font size

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 65ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا شۆڕشەکەی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد ناو برد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە شۆڕشی ئەیلوول بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی گواستەوە بۆ قۆناغێکی سیاسیی پێشکەوتووتر و چەندین دەستکەوتی مەزنی بەدی هێنا.

لەسەر ئاستی ناوخۆیش، مەکتەبی سیاسیی پارتی جەختی لە گرنگیی یەکڕیزی، هەماهەنگی و هاوهەڵوێستیی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.