وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە 25ـی ئابی 2026، ئەرکی راوێژکاریی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆتایی هات.
لە ڕێوڕەسمێکدا بۆ ماڵئاوایی، شۆڕش إسماعیل، وەزیری پێشمەرگە داوای کرد کە پەیوەندییە ستراتیژییەکان بەردەوام بن و پەرەیان پێ بدرێت.
بڕیارە هێزەکانی ئەڵمانیا لە مانگی ئەیلولدا بە تەواوی بکشێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزدا سوپای ئەڵمانیا هۆکاری کشانەوەی بۆ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی پاراستنی ئاسمانیی ئەمەریکی گەڕاندەوە، بە جۆرێک بنکەکەیان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار کەوتبووە بەر هێرشی مووشەکی و درۆنیی لایەنە نزیکەکانی ئێران.
هاوکات بڕیارە تاوەکو 30ـی ئەیلوول سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراقیش مەرجی چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی تاوەکو ئەو بەوارە دیاری کردووە.