وەزارەتی دادی عێراق ڕاگەیاند، لە پێناو گەڕاندنەوەی سامانی دزراوی وڵاتدا، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 200 فەرمانی گرتن و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ دەرچوون و ڕکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.
ئەحمەد لەعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرای کرد، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی سامانی عێراق، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 200 فەرمانی گرتن و دەستبەسەرداگرتنی موڵک لەلایەن دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەتەوە تۆمار کراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.
گوتەبێژی وەزارەتی داد ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتەکە کار لەسەر فراوانکردنی هاوکارییە دەستوری و یاساییەکان لەگەڵ چەندین وڵاتدا دەکات، لەوانەش واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن تایبەت بە گواستنەوەی سزادراوان، هاوکاریی دادوەری و گۆڕینەوەی زانیاری.