حكومه‌تی عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه كه ڕێگه نادات له خاكه‌كه‌یه‌وه هیچ هێرشێک بكرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونەوەی هه‌ر پێشێلکارییه‌ک.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌منیی كردووه بۆ تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه ڕێگه ناده‌ن له‌خاكی عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌وڵاتانی دراوسێ بكرێت و هێرش بكرێته سه‌ریان، هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره و پاراستنی سه‌روه‌ریی یاسا.
هاوکات، بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌كی ئه‌منیی هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان دروست بكرێت و میكانیزمێكی گونجاو بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له دووباره‌بونه‌ی ڕووداوه‌كان و هه‌ر پێشێلكارییه‌كی چاوه‌ڕوانكراو.