هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستە کۆمار لەگەڵ کورد و عەلەوییەکاندا ئاشت ببێتەوە و کۆتایی بە سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن بهێنرێت.
تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە سێیەم ڕۆژی ٢٤ەمین فێستیڤاڵی کلتور و سروشتی مونزووردا گوتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئیکۆلۆژیی ناوچەکە.
حاتیمۆغولاری لە گوتارەکەیدا کە جەختیردەوە کە دێرسیم لە ڕێگەی ماددەی هۆشبەر، چەتەگەری و سیاسەتی دژ بە ژنانی گەنجەوە کراوەتە ئامانج.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دۆسیەی گولستان دۆکو ڕووداوێکی ئاسایی نییە و دەبێت لێکۆڵینەوەکان تا وەزیری ناوخۆی ئەو کاتە، سولەیمان سۆیلۆ، فراوان بكرێن.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی سەرۆکایەتیی کلتور و جەمخانەکانی عەلەوی-بەکتاشییەکان گرت و جەختیکردەوە کە عەلەوییەکان نابنە عەلەویی دەوڵەت و بە پارە ناکڕدرێن، هۆشداریشیدا کە هێرشکردنە سەر سروشتی مونزوور و بوارەکانی کانزاکاری، لە هەمان کاتدا هێرشە بۆ سەر بڕوا و بەها کلتورییەکان.
لە کۆتایی گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئاشتی تەنیا بە بێدەنگکردنی چەکەکان بەدی نایەت و پێویستە ئاشتی ببێتە مڵکی کۆمەڵگە، هاوکات داوای کارکردن لەسەر یاسایچوارچیوەو کۆتاییهێنان بە سیاسەتی قەییووم و گەڕانەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانیی دێرسیم بۆ سەر ئەرکەکانیان کرد.