سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕیاریداوه هێرشه گه‌وره‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئێران ڕابگرێت و ده‌رفه‌ت به ڕێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی بدات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆستێكدا له تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیال) ڕایگه‌یاند، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و ئۆپراسیۆنی گه‌وره و به‌رفراوانی سه‌ربازی دژی ئێران، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕیاریداوه هێرشه‌كان ڕابگرێت و ده‌رفه‌ت به دیپلۆماسی بدات.
تره‌مپ مه‌رجی سه‌ره‌كیی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و ڕاگرتنی یه‌کلاییكه‌ره‌وه‌ی جه‌نگه‌كه خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند:
"ده‌بێت ئێران ده‌ستبه‌جێ گه‌رووی هورمز بكاته‌وه، ڕێككه‌وتنێكی نوێ له بواری ئه‌تۆمی واژۆ بكات، نه‌بێته هه‌ڕه‌شه و به ته‌واوی به مه‌رجه‌كانی ئاشتی ڕازی بێت."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیسرائیلیش ڕازیبووه كه پابه‌ند بێت به هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و كۆتایهێنان به جه‌نگ له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وە له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.