وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، بەراورد بە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، هەناردەیان بۆ عێڕاق بە بڕی 436 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا ئامارەکانی هەناردەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی داتاکان، تورکیا لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، بە بەهای 900 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2025دا، بە بڕی ملیارێک و 336 ملیۆن دۆلار کاڵایان رەوانەی هەرێمی کوردستان و عێراق کردبوو.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، کورتهێنانی بازرگانی دەرەکی تورکیا بەراورد بە هەمان مانگی رابردوو، 11.6% زیادی کردووە و گەیشتووەتە هەشت ملیار و 380 ملیۆن دۆلار، هەروەها، هەناردەی گشتی ئەو وڵاتە %4 کەمبووەتەوە بۆ 20 ملیار و 315 ملیۆن دۆلار.