ڕاستەوخۆ

شاندی ئیمراڵی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئاکەپە کۆبووەوە

reset font size increase font size

لوقمان ئەرگون، سەرنووسەری ماڵپەڕی "ئیلکە تیڤی" لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی کاتی گفتوگۆ ڕایگەیاند، پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، درەنگانی شەوی چوارشەممە لەگەڵ ئەفکان ئالا، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی کۆبوونەتەوە و لە دیدارەکەدا پرسە سەرەکییەکانی پڕۆسەی ئاشتییان تاوتوێ کردووە.

ئەم کۆبونەوەیە لە کاتێکدایە، کە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنە پەرلەمانییەکان، چاوەڕوانی و هەوڵەکان بۆ دەرکردنی یاسایەکی چوارچێوە پێش ئەوەی پەرلەمانی تورکیا بچێتە پشووی هاوینەوە بەردەوامن.

لوقمان ئەرگون ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجامدانی دیدارەکە بەهۆی چڕیی بەرنامەکانی تایبەت بە یادی 15ی تەممووزەوە بۆ درەنگانی شەو دواکەوتووە و تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکانیش لەسەر ناوەڕۆکی ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە بووە کە بڕیارە بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ کۆبوونەوەکەی شاندی ئیمڕاڵی لەگەڵ سەرۆکی ئاکەپە دواخرا بوو، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە درەنگاسنی دوێنێ شەو کۆبوونەوەکە ئەنجام دراوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.