سەرچاوەیەکی تایبەت بە کەناڵی "الحرة"ـی ڕاگەیاند کە سبەی پێنجشەممە، ١٣ی ئابی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، سەردانی سعوودیە دەکات.
ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەو هێرشە درۆنییانەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا خاکی سعوودیەیان کردبووە ئامانج و ڕیاز ڕایگەیاندبوو کە "لە خاکی عێراقەوە ئاراستە کراون". هەروەها گفتوگۆکان سەرنج دەخەنە سەر هەماهەنگیکردنی هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەکان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان.
ئەم سەردانەی شاندی عێراق دوای سەردانێکی پێشووی شاندێکی سعوودیە دێت بۆ بەغدا کە تێیدا خالید بن عەلی حومەیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سعوودی، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بووەوە و بەغدا پابەندبوونی خۆی بە ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی وڵاتانی دروسێ دووپات کردەوە.