هەوڵە سیاسی و پەرلەمانییەکان لە بەغداد بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی لە خولی یاسادانانی ئێستا چڕبوونهتهوه.
ڕۆژنامەی سهباحی سهر به حكومهتی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵ و ئاڕاستە پەرلەمانی و سیاسییەکان بەرەو پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز لە خولی یاسادانانی ئێستادا زیادیانكردووه، ئەم جوڵەیەش دوای جەختکردنەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دێت لەسەر پێویستی ناردنی رەشنووسی پڕۆژە یاساكە بۆ پەرلەمان.
ڕۆژنامەكه ئهوهشی بڵاوكردوهتهوه، نیەتێکی جدی لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراكسیۆنهكانهوه هەیە تاوەکو یاساکە لەم خولەدا بە پشتیوانیی پارێزگا بەرهەمهێنەرەکان پەسەند بکرێت.
ئهوهش هاتووه، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق جەخت دەکەنەوە كه نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی ڕوون، بووەتە هۆی ڕاوەستانی گەشەی کەرتی وزە و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەرێمی کوردستان.