عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات، پڕۆژەیاسایەک ئامادەبکرێت بۆ بۆ کۆنتڕۆڵکردن و قەتیسکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەمجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عێراق باسی لە چەکی گرووپەکان کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکردووە پڕۆژەیاسایەک بۆ کۆنتڕۆڵكردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا بەگوێرەی رێکارە دەستوورییەکان ئامادە بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەترسیدارترین شت کە هەڕەشە لە دەوڵەت بکات چەکی بێمۆڵەت و لە یاسا دەرچووە، چونکە دەسەڵاتی یاسا دەپوکێنێتەوە و شکۆی دامەزراوە ئەمنییەکان دەبەزێنێت.