ڕاستەوخۆ

پارێزگای ورمێ پلەی یەکەمی ئێرانی هەیە لە وازهێنان لە خوێندن

reset font size increase font size

ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند، بۆ گەیشتن بە ئاستی ناوەندیی ئێران لە بوارەکانی پەروەردە، وەرزش و تەندروستی، پێویستیان بە دروستکردنی 972 قوتابخانە و 9 هەزار پۆلی خوێندن هەیە. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، ساڵانی ڕابردوو دۆخی پەروەردە و خوێندن لەو پارێزگایە زۆر خراپ بووە و وازهێنان لە خوێندن، بەرزترین ڕێژەی هەبووە لەسەر ئاستی ئێران.

دەشڵێت، بودجەی حکومەت بەشی دروستکردنی قوتابخانەکان ناکات، بۆیە دەبێت لە توانای خێرخوازان و سەرچاوەکانی تر کەڵک وەربگیرێت. 

پارێزگاری ورمێ باسی لەوەش کرد، ژمارەیەکی زۆر لە کابینەیان هەیە کە وەک قوتابخانە بەکاردێن و هەزاران خوێندکار دەومیان تێدا دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.