ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق: هەوڵەکانی سڕینەوەی ناسنامەی کوردی شکستیان خوارد

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، بە بۆنەی ٤٣یەمین ساڵوەگەریی جینۆسایدی ئەنفالی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو تاوانە بەشێک بوو لە "هەوڵە سەرنەکەوتووەکانی ڕژێمی پێشوو بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کوردی".

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیایی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵکوژییەکە بەشێک بووە لە سیاسەتی سیستماتیکی پەنابردن بۆ سەرکوتکاری و گۆڕی بەکۆمەڵ لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆرەوە، بەڵام "دیکتاتۆر نەیتوانی ئیرادەی نەشکراوی گەلی عێراق لە دژی ستەم بشکێنێت".

عەلی زەیدی لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی و قووڵترین هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی گەلی کوردستان، سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و  مەسعوود بارزانی کرد.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە خەباتی هاوبەشی پێکهاتەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند: "شانازی بەو قوربانیدانە گەورانە دەکەین کە لە تەنیشت پێکهاتەکانی تری عێراقەوە پێشکەش کراون. ئەم قوربانیدانانە زەمینەیان خۆشکرد بۆ هەڵهاتنی خۆرای ئازادی و بنیادنانی سیستمی دیموکراتی و فیدڕاڵی کە تێیدا هەمووان لەسەر بنەمای مافە دەستورییەکان و شکۆمەندانە دەژین."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عەلی زەیدی دووپاتی کردەوە کە حوکمەتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر کارکردنی جدی و سووربوون لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و بنیادنانی "عێراقێکی بەهێز، ئازاد و خاوەن سەروەریی تەواو".

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.