ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی سەربازی بیانی لە ناو ریزەکانی سوپای ڕووسیا و بەشداریپێکردنیان لە جەنگی ئۆکرانیادا، دەکرێت وەک تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەژمار بکرێت.
ئەگنێس کالامارد، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە، ئاماژەی بەوە دا کە مسکۆ لە ڕێگەی ڕیکلامی هەڵخەڵەتێنەر و بەڵێنی کاری درۆینەوە، خەڵکی لە ناوچە هەژارنشینەکان ڕا کێشکردووە و خستوونیەتە ناو سوپاوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پاسپۆرتی کەسە بیانییەکان زەوت کراوە، بەڵگەنامەیان بە زمانێک پێ واژۆ کراوە کە لێی تێنەگەیشتوون و دوای ڕاهێنانێکی کەم، ڕەوانەی بەرەی پێشەوەی جەنگ کراون.
لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییانەدا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای دەستبەجێی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی بەرپرسانی ڕووسیا و وڵاتانی پەیوەندیدار دەکات.
هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە قوربانییانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە نێوان دەستگیرکراوانی جەنگدا دەستنیشان بکرێن و پارێزراو بن.