ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ "نووچە تیڤی" ڕایگەیاند کە کاری دانانی ٣ پەمپی نوێ بۆ هێڵی دووی ئاوی دووکان-سلێمانی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
بەرپرسەکەی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە چەند ڕۆژێکی کەمدا کارە تەکنیکییەکان بەتەواوی کۆتایییان دێت و دابەشکردنی ئاو لەو گەڕەکانەی ئاو لە هێڵی دووەوە وەردەگرن ئاسایی دەبێتەوە.
دیارترین ئەو ناوچانەی کە بەم هەنگاوە کێشەی کەمئاویشیان چارەسەر دەبێت بریتیین لە:
ناوچەی قڕگە
سێتوان
ئیبراهیم ئەحمەد
کوردسات