ڕاستەوخۆ

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: گرێبەستی مامۆستایان نوێدەکرێتەوە

reset font size increase font size

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست فۆڕمی گرێبەستیان بۆ نوێدەکرێتەوە، کە ژمارەیان زیاتر لە ٤٢ هەزار مامۆستایە.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست گوتیشی، لە بەشێک لە پەروەردەکان گرێبەستی مامۆستایانی گرێبەست نوێکراوەتەوە پاڵپشت بە نووسراوی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە ١٠ـی ساڵی ٢٠١٩ کە تا کۆتایی ئەم مانگە کۆتایی دێت، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ دامەزراندنیان بە شێوەی هەمیشەیی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست ٤٢ هەزار و ٢٣ مامۆستایە، کە ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستایان سەر بە وەزارەتی پەروەردەن و چوار هەزار و ١٠٠ مامۆستاشیان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵان.

دەشڵێ، مامۆستایانی گرێبەست بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، پێویستیان بە دوو کۆپی کارتی نیشتمانییە لەگەڵ پڕکردنەوەی بەڵێننامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.