ڕاستەوخۆ

لایەنە کوردییەکانی کەرکوک: لە ڕێگەی یەکڕیزییەوە رووبەڕووی هەڕەشەکان دەبینەوە

reset font size increase font size

لایەنە کوردییەکانی شاری کەرکوک ڕایانگەیاند، بە قۆناغێکی سیاسی هەستیاردا تێپەڕ دەبن و هەوڵدەدەن لە ڕێگەی یەکڕیزییەوە رووبەڕووی هەڕەشەکان ببنەوە.

دوێنێ، هێزێکی سوپای عێراق لە کەرکوک هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێکی گەڕەکی نەورۆزی شارەکە و خانووی هاووڵاتییەکی کوردیان داگیرکرد و بە زۆرەملێ ئەندامانی خێزانەکەیان لە نێو ماڵەکەیاندا دەرکرد، ئەمڕۆ لایەنە کوردستانییەکان لە شاری کەرکوک لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەنووسدا ڕایانگەیاند، هەموویان یەکهەڵوێستن لەسەر ئەوەی پرسە نەتەوەییەکان بە بەرزی رابگرین و پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە شارەکەدا.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەت کەرکوک، بە قۆناغێکی سیاسی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و لایەنە کوردستانییەکان هەوڵدەدەن لە رێگەی یەکڕیزییەوە رووبەڕووی هەڕەشەکان ببنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.