بڕیاری رۆژی پێنجشه‌ممه گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان روسیا و ئۆكراین له شاری جنێڤی سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاژانسی هه‌واڵی تاسی روسیی بڵاویكرده‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاندی دانوستانكاری هه‌ردوو وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كۆتاییهێنان به جه‌نگ، به نێوه‌ندگیریی نێوده‌وڵه‌تیی له شاری جنێڤ كۆببنه‌وه.
رۆژانی 17 و 18ی ئه‌م مانگه گه‌ڕێكی گفتوگۆ و دانوستان له نێوان روسیا و ئۆكراین به نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.
ڤلادیمێر زیلینسكی گفتوگۆكانی به سه‌خت ناوبرد بوو، به‌ڵام راشیگه‌یاند گفتوگۆ رێگه دروسته‌كه‌یه.
جه‌نگی روسیا و ئۆكراین پێی ناوه‌ته ساڵی چواره‌مه‌وه، سه‌رۆكی ئۆكراینیش ده‌ڵێت، روسه‌كان و ئه‌مریكییه‌كان بۆ راگرتنی جه‌نگ داوا ده‌كه‌ن ئۆكراین ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی دۆنباس بێت، ئه‌وه‌ش كارێكی مه‌حاڵه.