ڕاستەوخۆ

ئەو كه‌سه‌ی بە ئۆتۆمبێل هاووڵاتییەکی شێلا و جێیهێشت دەستگیرکرا

reset font size increase font size

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو به‌ ئۆتۆمبێل هاووڵاتیه‌كی شێلاو جێیهێشت.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، شەوی ڕابردوو نزیکەی کاتژمێر یەکی شەو هاووڵاتییەک لەکاتی پەڕینەوەی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کراونی بێسەرەتا لێیدەدات و پاشان هەڵدێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پاش رووداوەکە دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن شوێن ئۆتۆمبێلی ناوبراو دەکەون و دەستگیری دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و لەکاتی رووداوەکەدا لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکاندا بووە، لە ئێستاشدا پەڕاوی یاسایی بۆ هەڵدراوەتەوە و بەگوێرەی ماددەی 23 لە یاسای هاتوچۆ راگیراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.