نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4ـی ئایاری 2026، ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سه‌ردانه‌كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی پرۆسه‌ی سیاسیی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لا و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كه‌ن.