پەرلەمانتارێکی پارتی یەکسانی و دیمۆکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاشکرا کرد
کەمێک پێش ئێستا، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ڕوحا، ئۆمەر ئۆجەلان، لەبارەی سەردانەکەیەوە تایبەت بە نووچە تیڤی ڕایگەیاند؛ بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە چاوی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کەوتووە
ئۆمەر ئۆجەلان لەبارەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە ڕایگەیاند: "بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەبۆنەی جەژنەوە سەلامی خۆی ئاراستەی گەلەکەمان کردووە"، گوتیشی: "بەرێز ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە؛ 'لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئازادی و دیمۆکراسی نزیکین، پیرۆزبایی جەژن لە گەلەکەمان دەکەم'"