بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ بەنداوی دەربەندیخان سەرێژ بوو، بەمەش بووە دووەمین گەورەترین بەنداو کە ئەمساڵ سەرڕێژ بکات لە دوای بەنداوی دهۆک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەم بەنداو کە سەرڕێژ بوو بەنداوی دهۆک بوو، دووهەمیش بەنداوی دەربەندیخان، بە کۆی گشتیش 23 بەنداوی گەورە و بچووک و مامناوەند لە هەرێمی کوردستان سەرێژیان کردووە.
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی لە ماوەی ڕابردوودا، ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە، ئاستی ئاو لە زۆربەی بەنداو و گۆماوەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.