به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی قه‌ڵغانی كارمه‌ندی نمونه‌یی پێشكه‌شی كارمه‌ندێكیان کرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا نموونه‌یه‌كی باڵا له ده‌سپاكی كارمه‌نده‌كه‌یاندا ده‌ركه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ـی نیسانی 2026، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كارمه‌ندێكیان كه ناوی كه‌یوان كازمه له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی له كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا، ته‌رمی كه‌سێك وه‌رده‌گرێت و پشكنین بۆ جل و به‌رگه‌كه‌ی ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ته‌نیا خۆی له‌وێ بووه، به‌ڵام ستافی په‌یمانگه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه‌سی كۆچكردوو بڕی چوار هه‌زار و 300 دۆلاری ئه‌مریكی پێبووه، ئه‌م كاره‌ش نمونه‌ی ده‌سپاكی و ڕه‌وشت به‌رزی ئه‌م كارمه‌نده و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی پۆلیس ده‌رده‌خات.
ئاماژە بەوەشکراوە، له پای ئه‌و كاره‌ی عه‌مید دكتۆر ئارام محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و پێ‌زانین و قه‌ڵغانی كارمه‌ندی نمونه‌یی پێشكه‌شی كارمه‌نده‌كه كرد، دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان، بڕی پاره‌كه ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كۆچكردوو كرایه‌وه.