ڕاستەوخۆ

ڕیگاریی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی سەرکۆنە کرد

reset font size increase font size

پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا توندترین سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هاوسەرۆکانی پەیەدە لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم هێرشە دەستدرێژییە بۆ سەر ئاسایش، سەقامگیری، ئیرادە و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان. هەروەها جەختیان کردەوە، ئەم دەستدرێژییە لە جەوهەردا ئاراستەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئیرادەی گەل و خواستەکانیانە بۆ ئازادی و سەقامگیری.

پیەدە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان دەربڕی و هیوای ئارامی و سەقامگیریی بۆ باشوور و تەواوی گەلی کورد خواست.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.