وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق بڵاوكرده‌وه و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان ڕابگرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی پشمه‌رگه، ده‌ڵێت: "جارێکی دیکە گروپە تیرۆرستییە لەیاسا دەرچووەکان، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان".
ده‌شڵێت، ئەم زنجیرە هێرشانە، بە ئاشکرا و بە بەرچاوی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و زیانی گیانی و ماددی زۆریان هەبووە.
جه‌خیتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، تائێستا حکومەتی فیدراڵ و دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، هیچ هەڵوێستێکی جدیان نەبووە بۆ ڕێگری‌کردن لەم هێرشانە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر حکومەتی فیدراڵ ڕێگریی له‌و گروپانه نەکات، ئەوا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت، بۆیه ده‌بێت ئەو دەستدرێژیانە بەخێرایی بوەستێنرێت و تاوانکاران سزا بدرێن.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێشمه‌رگه له‌پێناو بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دانی به خۆیدا گرتووە ، بەڵام ئەگەر حکومەتی فیدراڵ هەر وا بێهەڵوێست بێت، ناچار دەبین هەڵوێستی دیکەمان هه‌بێت.