لە حەسەکەی ڕۆژاڤای کوردستان، تەقینەوەیەک لە ناو دوکانێکدا ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی عەزیزییەی ڕۆژاڤای کوردستان، تەقینەوەیەک لە ناو دوکانێکدا ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
ئاماژە بەوەکراوە، تەقینەوەکە زیانی مادی زۆری بە دوکانەکە و دەوورووبەری گەیاندووە، دوای ڕووداوەکەش، دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی تەقینەوەکە ڕانەگەیەنراوە و تیمە پەیوەندیدارەکان خەریکی کۆکردنەوەی زانیارین لەسەر چۆنییەتی ڕووداوەکە.